بە سەرنجدان بەوە کە ئەمرۆکە بیرگەکانی لاوەکی و هەڵگرتەنی بوونەتە ئامرازێکی جێی بایەخ و زۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت، هەر بەم هۆیەشەوە بوونەتە یێکێ لەو ئامرازانەی کە دەتوانن ببنە هۆی بڵاوکردنەوەی ویرووس! لێرە دا ئامرازێک دەناسێنین کە دەتوانێ ببێتە قەڵای بەردەم ویروس و حەسارێکی بە هێز بۆ پاراستنی سیستەمUSB Disk Security . کە لە لایەن کۆمپانیای Zbshareware هاتۆتە بەرهەم، یێکێ لە باشترین ئامرازەکانی پاراستنە کە هەتا ئەمرۆکە لە جیهاندا ناسراوە و بە پێشکەوتووترین تێکنۆلۆژی لە دزەکردنی هەر چەشنە ویرووس یان هەر بەرنامەیێکی تێکدەرانە کە بە هۆی یو ئێس بی فلاشەکانەوە و... هەوڵ بۆ چوونە ناو سیستەم بدەن بەرگری دەکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بەرنامەکانی پەیوەندی دار و هاوشێوە کەم هەن کە بتوانن پاراستنی ٩٠ لە سەدی دابین بکەن. وێرای ئەمانەش USB Disk Security بە پێچەوانەی ئامرازەکانی دیکەی پاراستن و دژە وەیرووسەکان کە بۆ پاراستن پێویستیان بە نوێ بوونەوەی بەردەوامی رۆژانە دەبێ، ئەم ئامرازە بەم نوێ بوونەوانە پێویستی نییە و بە هاسانی لە سیستەم لە حاست هەر فایلێکی تێکدەرانە پارێزگاری دەکات. یێکێکی دیکە لە خاڵە باشەکانی دیکەی ئەم ئامرازە گوونجانیێتی لە گەڵ دژە ویرووسەکانی دیکە و دەتوانی هاوکات لە گەڵ هەر ئامرازێکی تری پاراستن کار بکات و ئەوە لە حاڵێک دایە کە دوو ئامرازی پاراستن ناتوانن هاوکات لە سەر یێک سیستەم کار بکەن. ئەوەش دەتوانێ ببێتە هۆی بەهێزبوونی پارێزگاریکردنی پتری سیستەم. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هاسان لە بەکارهیناندا و بەبێ هەبوونی هێچ چەشنە زانیاریێک
-بەکارهێنانی یەکجار زۆر کەم لە رامی سیستەم
-وەکارکەوتنی خۆکارانەی ئامراز هاوکات لە گەڵ وەسڵکردنی هەر چەشنە بیرگەیێکی دەرەکی لە هەر کام لە پۆڕتەکانی USB
-ئیمکانی وەکارخستنی ئامراز لە دەسپێک(Startup)ـی ویندۆز
-پێویست نەبوون بە نوێبوونەوەکانی بەردەوام
-پشتگری تەواو لە هەر چەشنە بیرگەیێکی دەرەکی
-دابین کردنی پاراستنی سەد لە سەدی سیستەم وێڕای دژە ویرووسێکی بەهێز
-ناسینەوە و خاوێنکردنەوەی فایلە تێکدەرەکان تەنیا بە کرتە کردنێک
-بەرگریکردن لە هاتنەناوەوەی هەر چەشنە ویرووسێکی فلاش مێمۆری بۆ ناو سیستەم
-هەبوونی رواڵەتێکی ساکار و سەرنجراکێش
-خێرایی زۆر لە گەڕان و سڕینەوەی فایلە تێکدەرەکان ، هەر چەشنە ویرووس، ترۆژان، کرم و...
-گونجان لە گەڵ تەواوی ئامرازەکانی پاراستن و دژەویرووسەکان
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Security Essentials Microsoft
لە ڕۆژانی ڕابردوودا مایکرۆسۆفت وەشانێکی دیکە ئەنتی ڤایرۆسی وەشاند ، کە زۆر باشتر و فلتەری زۆربەهێزتری بۆ دروستکراوە بۆ دۆزینەوەو لابردنی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسو و ترۆژان و پرۆگرامە سیخوڕییەکان. ئەم پرۆگرامە بە خۆڕاییە بۆ بەکارهێنەرانی تایبەت و کۆمپانیا بچووکەکان و تەنانەت پێوسیت بە خۆ تۆمارکردنیش ناکات بۆ داگرتن و بەکارهێنانی، بەڵام دەبێت ویندۆزەکەت ڕەسەنبێت بۆ بەکاربردنی ئەم پرۆگرامە. بە پێی هەندێک لە پسپۆڕان ئەم ئەنتی ڤایرۆسە هیچ کارێکی سیخوڕی بۆ مایکرۆسۆفت ناکات و تەنیا کاری پاراستنی سیستەمە لە ڤایرۆس و کۆدە مەترسیدارەکان. جێگای باسە ئەم ئەنتی قەبارەی ٧،٨ میگابایتە و ڕێژەیەکی زۆر کەم لە بیرگە بەکاردەبات و پشتگیری لە هەموو جۆرەکانی ویندۆز دەکات و دەتوانن لەم بەستەرە یان مالپەڕی .مایکرۆسۆفت دایبگرن
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
PC Tools Internet Security 2012
PC Tools Internet Security یێکێ لە باشترین ئامرازەکانی پاراستنە کە هەتا ئێستا بەرهەم هاتووە. ئەم ئامرازە دەتوانێ نوێترین ویرووسەکان بناسێتەوە و زۆر خێرا لە ناویان بەرێ. ئاگرە دیوار، دژە سپام و ئامرازێکی بەهێزی دژبەری سیخوورییە کە لە سێ بەشی سەرەکی دا وەک تایبەتمەندی ئەم ئامرازە دێنە هەژماردن. هەر کام لەمانە دەتوانن سەربەخۆ وەک ئامرازێک بەکاربهێنرێن. جگە لە کارپێکردنی هاسان، زۆر خێراشە لە گەران دا کە خۆی جێی بایەخە و وەک تایبەتمەندی ئەم ئامرازە گرینگی خۆی هەیە.
نوێ بوونەوەکانی خۆکارانەی ئەم ئامرازە بۆتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەران بتوانن ئەم ئامرازە وەک باشترین کۆگەی پارێزگاریکردن هەڵبژێرن. جێی وتنە کە ئەم ئامرازە خاوەنی Spyware Doctor ـە کە هەر تەنیا ئەمیان هەتا ئێستا سەد و دەملیۆن جار داگیراوە کە خۆی دەرخەری بایەخی ئەم ئامرازە دەگەیێنێت. بە دڵنیایێوە ئەم کۆمەڵە ئامرازەی پارێزگاریکردنە دەتوانێ لە سەر یێک باشترین بژاردە بێ بۆ پاراستنی سیستەم لە هەر مەترسییێک. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-هاسان لە بەکارهێناندا
-نوێ بوونەوەکانی خێرا و بەردەوام
-خاوەنی ئامرازی Spyware Doctor وەک ئامرازێکی بەهێزی پارێزگاری کردن
-ئاگرە دیواری زۆر بەهێز و گرینگ
-بەربەستێکی بەهێز بە دژی ئیمەیلەکانی رێکلام کردن
-خێرایی بەرز لە گەراندا ودۆزینەوە و سڕینەوەی فایلەکانی تێکدەر
- نەهاتنە خوارەوی کارایی سیستەم
-دامەزراندنی هاسان و خێرای ئامراز
-پێویست نەبوون بە رێکخستنی تایبەت
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Password Door 9.0.1
هەموومان نەرمەواڵەیێکی زۆرمان لە سەر کامپیوتێر داگرتووە و بۆ کاری تایبەت بە خۆمان کەڵکی لێ وەردەگرین. رەنگە کەسانێک هەبن کە پێیان خۆش نەبێ کە کەسی دیکە ئەم نەرمەواڵانەی تایبەت بە خۆمان بەکاربهێنن، جا بە هەر هۆیێک بێ. Password Door کە بەرهەمی کۆمپانی TopLang ـە، ئامرازێکە بۆ دانانی وشەی نهێنی لە سەر هەموو ئەو بەرنامانەی کە لە سەر کامپیوتێرەکەمان هەن. ئەم ئامرازە لە سەر هەر بەرنامەیێک کە کرتەی لە سەر بکرێ، لاپەرەیێک دەکاتەوە و داوای پێدانی وشەی نهێنی دەکات. بەم شێوەیە هەر کەس کە ئەم وشەتێپەرەی نەبێ ناتوانی ئامرازەکە بکاتەوە و کەڵکی لێوەربگرێت.
ئەم ئامرازە دەتوانێ هەر بەرنامەیێکی سەر ویندۆز قفڵ بکات و هەموو ئەو بەرنامانەی کە قفڵ کراون لە یێک لیست دا رێز دەکات و هەروەها توانایی کێشان و بەردان(Drog & Drop ) هەیە، بەم شێوەیە بەسە کە ئایکۆنی بەرنامەکە بە مشک بگرن و بیکێشنە ناو چوارچێوەی ئامرازەکە و بەری بدەن و لە ئاکامدا رێکخستنی لە سەر بکەن. ئەم بەرنامەیە بە هەبوونی ئۆلگۆریتمی پێشکەوتوو لە دانانی وشەی تێپەربوون، ١٠٠% گارانتی دەکات بەبێ پێدانی وشەی تێپەری درووست، کەس نەتوانێ لە سەری باز بدات و بەرنامەکە بکاتەوە. هەروەها ئەو بەرنامانەی کە وشەی تێپەریان بۆ دانراوە و کاتی کردنەوەیان(ئەو کاتەی کە بۆ خۆتان کەڵکتان لە بەرنامەکان وەرنەگرتووە)، بەشێوەی LogFile ڕاپۆرت دەکات بە مەبەستی ئاشکرا بوون و نەبوونی وشەی تێپەربوون و زۆر توانایی تر...!
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Malwarebytes Anti-Malware Pro 2.0.2
Malwareـەکان ئامرازێکی مەترسیدارن کە بە بێ ئیزنی بەکارهێنەران لە سەر سیستەم دادەمەزرێن و هەرەشە لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دەکەن. هەر بۆیێ هەبوونی ئامرازی دژبەر گرینگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ دابین کردنی پاراسنی زانیارییەکان.
Malwarebytes Anti-Malware بەرنامەیێکی زۆر کارامە و بەهێزە بۆ پارێزگاری کردن لە زانیاییەکان لە حاست ئامرازە تێکدەرەکان. ئەم ئامرازە تایبەتمەندی زۆری هەیە بۆ وێنە یێکێ لە گرینگترین کردەکان هەبوونی یێکەی چاوەدێری کردنە کە لە دۆزینەوە، ناسینەوە و لە ناوبردنی بەرنامە تێکدەرەکاندا زۆر بە خێرایی لێی رادەپەرێ و حەتتا پێش وەکارکەوتن بلۆکەی دەکات.
ئەم یێکەی پارێزگاری کردنە لە کورتترین ماوەدا هەڵدەستێ بە گەرانی سیستەم و تەواوی پێشهاتەکان ریز دەکات و دوایێش ئەم پێشهاتە دردۆنگ و ئالوودانە پێش وەکار کەوتن لە ناو دەبات.Malwarebytes Anti-Malware بە خێراییێکی زۆرەوە ئەو ئامرازە تێکدەرانە کە رەنگە بە دژە ویرووسەکانیش نەدۆزرێنەوە، دەیاندۆزێتەوەو لە ناویان دەبات. بە کورتی هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-گەرانی خێرا و پێشکەوتوو لە ناو سیستەم دا
-گەرانی تەواوی درایوەکانی پەپکەرەقە(*Harddisk)
-نوێبوونەوە و نوێکردنەوەی پێگەی زانیارییەکان
-قەرەنتینەکردنی نەرمەواڵەکانی نەناس و تێکدەرانە
-رێکخستنی پێشکەوتوو بۆ بردنە سەری کارایی ئەم ئامرازە
-هەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ یارمەتیدان و لەناو بردنی Malwareکان بە شێوەی دەستی
-ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە هێڵی فەرمان بۆ گەڕانێکی خێرا
- گونجان لە گەڵ ئامرازەکانی تری پارێزگاریکردن، دامەزراو لە سەر سیستەم
-لکاندنی خالی گەران بە مێنۆکانی ویندۆز
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10